بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند: مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد کە پێشتر تەقەی لە هاوسەرەکەی کردبوو دواتریش هەڵاتبوو.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی ئاگادارکرانەوە لە ڕووداوێکی تەقەکردن لە سنووری بنکەی پۆلیسی ڕزگاری، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەرکەوت کە ئافرەتێک بەفیشەک بریندار بووە، دواتریش بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستی پێ کرد.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تۆمەتبار (س، م، م) لە دایکبووی ساڵی 1976 لەلایەن بنکەی پۆلیسی ڕزگاری دەستگیر بکرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ی تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجام دابوو.
پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگه‌یاند: تۆمەتبار ئێستا بە بڕیاری دادوەرو بە پێی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه: ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیه‌كی خێزانییەوە بووە و بریندارەکەش لە نەخۆشخانەیە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.