لیوا قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدهگهێنێت: لە بەردەوامی ھاوکاری سەربازی ھاوپەیمانان بۆ ھێزی پێشمەرگە، ئەمڕۆ دووشهمه 30 ى 8 ى 2021 بهشێکی دیکەی ھاوکارییەکان دەگات و بەردەوامیش دەبێت، کە ھاوپەیمانان دەیدات بە ھێزی پێشمەرگە.
راشیدهگهێنێت: ئەو ھاوکارییەی ئەمڕۆ پێشکەشی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت، پێکدێت لە ئۆتۆمبێل و پێداویستی سەربازی، بڕیاریشە ھاوکارییەکان بۆ ھێزی پێشمەرگە بەردەوام بێت.
دهشڵێت: ئەوەی ئەمڕۆ دەکرێت لە بەردەوامی ئەو ھاوکارییانەیە، کە ھاوپەیمانان بۆ ھێزی پێشمەرگە دەیکەن.
کاروانێکی دیکهی هاوکاری هاوپەیمانان ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە دهکرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.