Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 22:44

له‌ ساڵیادی کۆچی دواییکردنی هونه‌رمه‌ند یه‌حیا مه‌رجان دا

کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ند یه‌حیا مه‌رجان گۆرانیبێژێكی ناوداری كورد بوو،هه‌ر له‌ساڵانی شه‌سته‌كانه‌وه‌ ده‌یان ئاوازی بۆ گۆرانیه‌كانی خۆی داناوه‌و  له‌ئێزگه‌ی به‌غدا تۆماری كردوون یه‌كێ له‌گۆرانیه‌ هه‌ره‌ خۆشه‌كانی به‌ناوی (دایه‌، دایه‌ی شیرینم) تۆماركردووه‌ كه‌تاوه‌كو ئێستاش له‌گوێی هه‌مووماندا ده‌زرنگێته‌وه‌.
ناوی ته‌واوی (یه‌حیا خدر مه‌رجان) ه‌" ساڵی 1936 له‌ شاری هه‌ولێر له‌ دایك بووه‌" 4 كچ و كوڕێكی هه‌یه‌" دبلۆمی له‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غدا به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ ساڵی 1960" ساڵی 1959 وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی كورد بووه‌ ئه‌ندام و دامه‌زرێنه‌ری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراق" دامه‌زرێنه‌ری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بووه‌" ساڵی 1960 ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری تیپی مۆسیقای ده‌رسیم بووه‌" له‌ هه‌مان ساڵدا بووه‌ خاوه‌ن كلیپ كو به‌ كامێرای سینه‌مایی وێنه‌ گیراوه‌" ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری تیپی هونه‌ری هه‌ولێر بووه‌" سه‌رۆك و دامه‌زرێنه‌ری تیپی هونه‌ری سه‌ندیكای مامۆستایان بووه‌" سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رو وێژه‌ی كوردی بووه‌ له‌ هه‌ولێر" به‌رپرسی هۆڵی گه‌ل بووه‌ له‌ سه‌ره‌تای دروست بونیدا" به‌رپرسی به‌شی هونه‌ری بووه‌ له‌ ڕۆشنبیری و لاوان" له‌ دوای ڕاپه‌ڕینی 1991 له‌به‌ر پێویستی به‌ پسپۆڕه‌كه‌ی ده‌یگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ وه‌زیفه‌ و درێژه‌ به‌ خزمه‌ته‌كه‌ی ده‌دات" ساڵی 1996 سێ گۆرانی كلیپ كرد له‌گه‌ڵ سروودێك له‌ كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان" له‌ هه‌مان ساڵدا بووه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری چالاكی قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر" ساڵی 1999 بووه‌ سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری" ساڵی 2005 خانه‌نشین كراوه‌" له‌دوای خانه‌نشین كردنی خه‌ریكی تازه‌ كردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كی بووه‌ به‌ ته‌كنیكێكی نوێ" به‌داخه‌وه‌ له‌ 2016/8/30 كۆچی دوای كردووه‌"هونه‌رمه‌ند یه‌حیا مه‌رجان جگه‌ له‌گۆرانیگوتن، ده‌ستێكی باڵای هه‌بوو له‌وێنه‌گرتن له‌ستۆدیۆ.. به‌جوانترین ستایل و شێوه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ وێنه‌ی خه‌ڵكی ده‌گرت
به‌داخه‌وه‌ له‌ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆله‌ 2016/8/30 هونه‌رمه‌ند یه‌حیا مه‌رجان كۆچی دواییكرد. 
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.