Erbil 29°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 18:21

سوپای عێراق کوژرانی 2 تیرۆریستی داعشی راگەیاند

کوردستان TV
100%


سوپای عێراق کوژرانی دوو تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر حەشارگە و پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەکانی جەف عائیشە و دۆڵی چای باکووری رۆژھەڵاتی پارێزگای دیالە ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دوو تیرۆریستی داعش کوژراون و تیرۆریستێکی دیکەیش کە بەرپرسبوو لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی لۆجستی بە تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانە دەستگیرکراوە، ھەروەھا دەستبەسەر ژمارەیەک پارچە چەک و بڕێک تەقەمەنییدا گیراوە.
باس لەوەشکراوە کە ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە، بە ئامانجی پاکسازیکردنی ئەو ناوچانە لە پاشماوەکانی داعش.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.