كه‌مێكی دیكه هه‌ریه‌ك له ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
شایه‌نی باسه كه‌مێك به‌ر له ئێستا، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا گه‌یشته باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و ، ڕێواس فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
هه‌روه‌ها دوای پێشوازییه‌كه سه‌رۆك ماكرۆن له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم، بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی هه‌نوكه‌یی و گرنگ كۆبووه‌وه.
تاكو ئێستاش كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك ماكرۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێم به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.