Erbil 33°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 14:24

مانچسته‌رسیتی رێز له‌ 2 ئه‌ستێره‌ی پێشووی تیپه‌که‌ی ده‌گرێت

کوردستان TV
100%


یانه‌ی مانچسته‌رسیتی دوو په‌یكه‌ری بۆ هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی پێشووی تیپه‌كه‌ ڤینیسنت كۆمپانێی به‌لجیكی و دێڤید سیلڤای ئیسپانی له‌ به‌رده‌م یاریگای ئیتیحاد له‌ شاری مانچسته‌ر نمایشكرد.
 ئه‌ویش بۆ به‌رز نرخاندنی ڕۆڵی هه‌ردوو یاریزان له‌ تۆماركردنی چه‌ندین ده‌ستكه‌وت و نازناو بۆر یانه‌كه‌ له‌ ساڵانی پێشوو، كۆمپانێ له‌ ساڵی دووهه‌زاروهه‌شت له‌ یانه‌ی هامبۆرگه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ مان سیتی كردو سیلڤاش دوو ساڵ دواتر هاته‌ ڕیزی یانه‌ ئینگلیزیه‌كه.
 ئه‌م دوو په‌یكه‌ره‌ له‌ لایه‌ن په‌یكه‌رتاشی به‌ناوبانگ ئاندی سكۆت له‌ پۆڵای به‌ یه‌كه‌وه‌ لكێنراو دروستكراوه، ‌پێشتریش ئاندی سكۆت چه‌ندین خه‌ڵاتی هونه‌ری گرانبه‌های به‌ده‌ستهێناوه.
 واش بڕیاره‌ ساڵی داهاتوو یانه‌ی مانچسته‌رسیتی په‌یكه‌رێكی دیكه‌ بۆ سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌كه‌ دروست بكات كه‌ ئه‌ویش له‌م هاوینه‌دا ڕیزی سیتیزێنزی جێهێشت و په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی بارسێلۆنا كرد.
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.