Erbil 33°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 14:23

کاروانێکی نوێی ڤاکسینی فایزەر گەیشتە عێراق

کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق بڵاویكرده‌وه‌: 430 هەزار ژەمە ڤاکسینى کۆمپانیاى فایزەرى ئەمەریکى گەیشتوەتە عێراق.
 راشیده‌گه‌یه‌نن:  ئەو ژەمە ڤاکسینانە بەشێوەیەکى خێرا  ده‌گوازرێنه‌وه‌  بۆ تەواوى پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
لە مانگى کانونى یەکەمى ساڵى 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق یەکەم گرێبەستى لەگەڵ کۆمپانیاى فایزەرى ئەمەریکى واژوو کرد  بەمەبەستى کڕینى ڤاکسینى کۆڕۆنا و تائێستاش چەندین جارە  ڤاکسین لەو کۆمپانیایەوە هاوردەى عێراق کراوە.ئەمەیش لە کاتێکدایە تا ئێستا، سێ ملیۆن و 274 ھەزار و154 کەس لە عێراق، ژه‌می یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.