Erbil 34°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 14:17

له‌ بۆندس لیگادا بایرن میونشن سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر هێرتابه‌رلین تۆمارکرد

کوردستان TV
100%

له‌ هه‌فته‌ی سێیه‌می خولی بۆندس لیگای ئه‌لمانی و له‌سه‌ر ستادیۆمی ئه‌لیانز ئه‌رینا یانه‌ی بایرن میونشن میوانداری یانه‌ی هێرتابه‌رلینی كردو به‌ئه‌نجامێكی گه‌وره‌و به‌ پێنج گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا .
 له‌سه‌ره‌تای یاری و له‌ خوله‌كی شه‌ش تۆماس مۆله‌ر به‌تۆمار كردنی گۆلێك ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی والا كرد ، له‌ خوله‌كی سیو پێنجیش رۆبرت لیڤاندۆڤسكی پۆله‌ندی و ئه‌ستێره‌و گۆلكاری یانه‌كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده‌ له‌ گێمی یه‌ه‌كم كرده‌ دوو ئه‌وه‌نده‌.
 له‌ گێمی دووه‌میش بایرن میونشن به‌ته‌واوی كۆنترۆلی یاریگاو تۆپی كردبوو ، له‌ خوله‌كی چل و نۆ جمال مۆسیالا گۆلی سێیه‌می بۆ تیپه‌كه‌ی هه‌رێمی باڤاریا تۆمار كرد ، له‌ خوله‌كه‌كانی حه‌فتاو هه‌شتاو چوار رۆبرت لیڤاندۆڤسكی دوو گۆلی دیكه‌ی تۆمار كردو بووه‌ هاتریكی یاری و بایرن میونشن دووه‌م سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو به‌ كۆی حه‌وت خال له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان دێت و یانه‌ی هێرتابه‌رلینیش تووشی سێیه‌م دۆراندن هات و هیچ خالێكی نیه‌و له‌ پله‌ی هه‌ژده‌هه‌مین و كۆتایی ریزبه‌ندی دێت .
  
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.