له گه‌ری چواره‌می خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نساو له‌سه‌ر یاریگای فیلۆدرۆم ئه‌رینا یانه‌ی مارسیلیا پێشوازی له یانه‌ی سانت ئیتیانی میوانی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك.
له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكی یاری میوانداره‌كان به هێرش بردن بۆ سه‌ر گۆلی میوانه‌كه‌یان ده‌ركه‌وتن له خوله‌كی بیست و سێ ماتیۆ جندۆزی گۆلی یه‌كه‌می بۆ مارسیلیا تۆمار كرد، به‌لام وه‌لامی میوانه‌كان خێرا بوو به كه‌متر له ده خولهك له‌رێگای یاریزان تیمۆس كۆلۆدزیكاك ئه‌نجامی یاریه‌كه‌یان له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه.
له گێمی دووه‌م خاوه‌ن مال باشتر ده‌ركه‌وت له خوله‌كی په‌نجاو یه‌ك جێرسۆن سانتۆس به تۆمار كردنی گۆلی دووه‌م جارێكی تر مارسیلیای له‌یاریه‌كه پێشخست ، له خوله‌كی شه‌ست و هه‌شتیش سیگێز ئۆندێر گۆلی سێیه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی بۆ ملرسیلیا تۆمار كرد‌و یانه‌كه‌ش دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانی له پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی بۆ حه‌وت خال به‌رزكرده‌وه‌و یانه‌ی سانت ئیتیانیش تووشی یه‌كه‌م دۆراندن هات دوای ئه‌وه‌ی له سێ یاری رابردوو یه‌كسان بو بوو خاوه‌نی سێ خاله‌و له پله‌ی سێزده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.