لە میانی لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی کە كهرۆژی شەممە 28 ى 8 ى 2021 ، لە بەغدا پایتەختی عێراق بەڕێوەچوو، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: فەڕەنسا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی عێراق لە شەڕی دژبە تیرۆر.
سەرۆکی فەڕەنسا لە درێژەی گوتارەکەیدا راشیگهیاند: رۆڵى گەلى کورد لە عێراقدا بەرز دەنرخێنم و زۆریش خۆشحاڵ دەبم کە لەنزیکەوە سەرکردەکانى کورد دەبینم.
گوتیشی: لەگەڵ جەنگاوەرانی کورد کە شەڕی داعشیان کرد کۆ دەبمەوە و پشتگیری خۆمیان بۆ دووپات دەکەمەوە.
دوای ئەوەی بەیانی رۆژی شەممە 28 ى 8 ى 2021 ، ئیمانوێڵ ماکرۆن سهرۆك كۆماری فهڕهنسا بە مەبەستی بەشداریی کردن لە لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاریی و ھاوبەشیی گەیشته بهغدا و دوای تەواوبوونی لووتکەکە و دیدار و کۆبوونەوەکانی له بهغدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ماكرۆن بە سەردانێک گەیشتە ھەولێر.
ئیمانوێڵ ماکرۆن لهگهڵ گەیشتنی بە پایتهختی ههرێمی كوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمێکی فەرمییدا پێشوازیی لێ کرا.
بەپێی راگەیاندراوی کۆشکی ئێلیزێ، سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێڵ ماکرۆن لەسەردانەکەیدا بۆ ھەولێر لەگەڵ ھەریەک سهرۆك مهسعود بارزانی ، نیچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان كۆدهبێتهوه.
بڕیارە ماکرۆن دوای دیدار و کۆبوونەوەکانی لە هەولێر، سەردانی شاری مووسڵ بکات و لەوێش ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی هەبێت.
سەرۆکی فەڕەنسا: پشتگیری خۆمان بۆ ههرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.