Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 11:08

لە هەولێر بە بڕی زیاتر لە ملیارێک دینار چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%


سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر  رایگه‌یاند:  کە بە بڕی زیاتر لە ملیارێک دینار چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە چەند شوێنێکی شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێت.

 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویكرده‌وه‌: رۆژی شەمە 2021.8.28، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ و دروستکردنی چەندین شەقام لە گەڕەکی فەرمانبەران كه‌رتى هەشت هەزاری بەگوژمەی 366 ملیۆن و 432 هەزار دینار، لەلایەن ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئەندازیار عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، مەسعود کاڕەش جێگری پارێزگاری هەولێر، ئەندازیار عبدالواحد احمد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، داندرا.

 راشیده‌گه‌یه‌نن، کە بەردی بناغەی پڕۆژەی قیڕتاوکردنی شەقامەکانی ناوخۆی بەشێک لە گەڕەکی هەولێری نوێ، لەگەڵ چاککردنەوەی شەقامەکانی پیشەسازی باکوور دانرا.

شاره‌وانی هه‌ولێر ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، کە کۆی گشتی گوژمە بۆ هەرسێ پڕۆژە بڕی ملیارێک و سێزدە ملیۆن دینار دەبێت و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.