ئه‌مڕۆ شەممە 28 ى 8 ی 2021 کۆنگرەى لوتکەى بەغدا (کۆنگرەى هاریکارى هاوبەشى) بەرێوەدەچێت ،حکومەتى عێراقی فیدڕاڵ بانگهێشتنامەى ئاراستەى وڵاتانى دراوسێى (جگە لە سوریا) و ئیمارات، قەتەر، میسر، ئەمەریکا، فەرەنسا، روسیا و ژاپۆن کردوە.
کۆنگرەی (لووتکەی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی) دەست بە کارەکانی دەکات و سەرکۆماری فەرەنساش له‌بەغدایه.
له راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاویكرده‌وه، شاندی باڵای هه‌ر یه‌كه له وڵاتانی فه‌ره‌نسا، سعوودیه، ئیمارات، كوه‌یت، قه‌ته‌ڕ، میسر، ئوردن، توركیا، ئێران و فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ كۆمكاری عه‌ره‌بی، ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو و رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی به‌شداری تێدا بكه‌ن.
ئەمڕۆ شەممە 28-8-2021، کۆنگرەی لووتکەی بەغدا، کە عێراق بە هەماهەنگیی فەرەنسا سازی دەکات، دەست بە کارەکانی دەکات.
دره‌نگانی شه‌وی رابردووش ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرکۆماری فەرەنسا بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەکە، گه‌یشته به‌غدا .
لەو کۆنگرەیەدا، سەرۆک، شا و میر و نوێنەری وڵاتانی دراوسێی عێراق بە ئامادەبوونی سەرۆکانی فەرەنسا، میسر، میری قەتەر و نوێنەرانی ئەوروپا و ئەمریکا، گفتوگۆ لەبارەی کێشەکانی عێڕاق و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگهێشتنامەی بۆ شەش سەرۆک و شا و میری دیکە ناردووە، کە بریتین لە: ( نەواف ئەحمەد سوباح، میری کوێت ، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا ، سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعوودیە ، ئیبراهیم رەئیسی، سەرکۆماری نوێی ئێران ، تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر ، محەمەد بن زاید، شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئیمارات )
ئه‌مڕۆ کۆنگرەی لووتکەی بەغدا دەست پێدەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.