بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان - نوسینگەی بەکرەجۆ، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە مامەڵەیان بەچەکی بێ مۆڵەتەوە کردبوو.
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕێگرییكردن له‌مامه‌ڵه‌كردن به‌چه‌كی بێ مۆڵه‌ت‌و نایاسایی، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری‌و به‌دواداچونی ورد‌و وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە مامەڵەیان بەچەکی بێ مۆڵەتەوە کردبوو.
له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا دەستیشگیرکرا بەسەر سێ چەکی بێ مۆڵه‌تدا له‌جۆری دەمانچە.
لەئێستادا هه‌ردوو تۆمەتبار (ب. ک. م) لەدایکبووی ١٩٩٧ و ( و. م. ش ) لەدایکبووی ١٩٨٩بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی ٢١ی چەک ڕاگیراون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەکان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.