سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتیی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، هەڵوێستی خۆی لەبارەی تەقینەوەکان راگەیاندووە.
لە تویتەکەیدا، سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان سەرکۆنەی تهقینهوهكانی لە فڕۆكهخانهی كابوڵ کردووە و هاوخەمی بۆ بنەماڵەی قوربانییان دەربڕیوە.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە کۆتا ڕاپۆرتیدا سەبارەت بە زیانەکانیان لە دوو تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی کابوول ئاشکرایکردووە، تا ئێستا 13 ئەمریکی لە تەقینەوەکاندا کوژراون و 18ی دیکەش برینداربوون.
بەهۆی تەقینەوەکانی دوێنێوە لە فڕۆکەخانەی کابوول تا ئێستا 90 کەس کوژراون و 150 کەسی دیکەش بە برینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.