Erbil 19°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:14

روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێره‌وه‌

کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی 26/8/2021 هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە حاڵەتێکی کوشتنی هاووڵاتییەک بە ناوی (محەمەد ساڵح حەسەن) لە گەڕەکی تەیراوە ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و پاش کۆکردنەوەی زانیاری، دەرکەوت کە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە شاری دهۆک ڕایکردوە و هاتووەتە شاری هەولێر و لە ئاکامدا کوژراوە.
راشیده‌گه‌یه‌نن:  هێزەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و لە ئێستاشدا دۆسیە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەسەر ڕووداوەکە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.