قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە بە یەک ئاڕاستەی نیشتمانی کار بکات و هەنگاوەکانی چاکسازییش جێبەجێ بکرێن لەپێناو رێکخستنەوەی باشتری هێزەکان.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/8/25 لە هەولێر، بە ئامادەبوونی وەزیری کاروباری پێشمەرگە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد بە چاکسازییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا، ستایشی هێزی هاوپەیمانان کرا کە هاوکار و هەماهەنگ بوون لە پرسی چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.
دواتر وەزیری پێشمەرگە باسی لەهەنگاوەکانی چاکسازییەکان کرد کە گەیشتوونەتە چ ئاستێک و پێویستییەکانی قۆناغی داهاتوو بۆ جێبەجێ کردنی هەموو ئەو هێڵانەی کە دیاری کراون بۆ چاکسازی لە وەزارەت و هێزەکانی پێشمەرگە.
قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە کە دەبێت بەردەوامی بدرێت بە چاکسازییەکان لەسەر بنەمای ئەو پلان و هەنگاوانەی کە بەھاوبەشی لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان دیارییان کردووە. وتیشی، دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە بە یەک ئاڕاستە نیشتمانی کار بکات و هەنگاوەکانی چاکسازییش جێبەجێ بکرێن لەپێناو رێکخستنەوەی باشتری هێزەکان.
هەروەها بە بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگەی ووت: راستە هەنگاوەکانی چاکسازی یٔاسان نین، بەڵام دەبێت بکرێن و ببینە خاوەن هێزێکی رێکخراوتر و یٔێمەش لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران هاوکارتانین لە پێناو سەرخستنی پلانەکانتان.
لەکۆتایی کۆبوونەوەشدا چۆنییەتی چارەسەر كردنی گرفت و لەمپەرەکان خرایەروو.
جێگری سهرۆکی حکوومهت بۆ وەزارەتی پێشمەرگە: بەردەوامبن لە چاکسازی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.