Erbil 24°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:13

نیگەرانی خەڵک لە دۆخی کابوڵ دوای کۆنترۆڵکردنی لە لایەن تاڵیبانەوە

کوردستان TV
100%

دوای کۆنترۆڵکردنی کابول لە لایەن تاڵیبانەوە، نیگەرانی بە خەڵکی شارەکەوە دیارە. پشتر گوتەبێژی تاڵیبان، زەبیحوڵڵا موجاھید، رایگەیاندبوو، بەھۆی چۆڵکردنی کابوڵی پایتەخت لەلایەن ھێزەکانی حکوومەتەوە، دەستیان بە کۆنترۆڵکردنی شارەکە و باڵەخانە حکوومییەکان کردووە.

موجاھید، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەرەوە ئەوەى رایگەیاند كە ویستوویانە بەشێوەیەکی ئاشتییانە پایتەختیان رادەست بکرێتەوە و لەبەر ئەم ھۆکارە ھێزیان بەکار نەھێناوە، بەڵام ھێزەکانی حکوومەت ناوچەکەیان جێھێشتووە و باڵەخانەکانیان چۆڵکردووە.

موجاھید، ئاماژەی بەوەش کرد کە بە مەبەستی رێگە گرتن لە تاڵان و دزیکردن دەستیان بە کۆنترۆڵکردنی ناوەندی شارەکە و باڵەخانەکانی دەوڵەت کردووە و گوتی: "ئاسایش لە شارەکە بەرپا دەکەین". زەبیحوڵڵا موجاھید، جەختی لەوەش کردەوە تاڵیبان، رێگە بە چوونە ناو ماڵی خەڵکی مەدەنی نادات.

112233

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.