Erbil 25°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:35

له‌ لالیگادا ریاڵ مه‌دید سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئالاڤێش تۆمارکرد

کوردستان TV
100%

به‌ بردنه‌وه‌ی له‌یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێشی میوانداری به‌ چوار گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك یانه‌ی ریاڵ  مه‌درید ده‌ستی به‌ ركابه‌رییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا كرد.
 یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای مێندۆزو رۆزا له‌ هه‌رێمی باسك به‌رێوه‌ چوو، له‌ گێمی یه‌كه‌م هیچ كام له‌ یانه‌كان نه‌یان توانی گۆل تۆمار بكه‌ن ، له‌گه‌ل ده‌ست پێكی گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی چلو هه‌شت كه‌ریم بن زیمه‌ی فه‌ره‌نسی گۆلی یه‌كه‌می میوانه‌كانی تۆمار كرد.
 هه‌شت خوله‌ك دواتر ناچۆ هێرناندزی ئیسپانی ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ ، ئینجا كه‌ریم بن زیمه‌ گه‌رایه‌وه‌و گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی له‌ خوله‌كی شه‌ست و دوو تۆمار كرد.
 سێ خوله‌ك دواتر ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ ئالاڤێش هه‌ژمار كردو خۆسی لویس سامارتین ناسراو به‌ ماتۆ تاكه‌ گۆلی خاوه‌ن مالی تۆمار كرد.
 له‌ دوا خوله‌كی یاریش ڤینیسیۆس جۆنیۆری به‌رازیلی گۆلی چواره‌می تۆمار كردو یانه‌ی ریاڵ  مه‌درید به‌سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ ده‌ستی به‌یاریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی لالیگا كردو ئالاڤێسیشی تووشی یه‌كةم دۆراندن كرد.
  

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.