Erbil 12°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 21:55

سه‌رۆکی لێژنه‌ی فه‌توای پردێ د. عه‌بدوڵڵا رواندزی به‌ ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی له‌ده‌ستدا

یه‌كێتی زانایان سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات
کوردستان TV
100%


ئەمرۆ بەیانی 12ی8ی2021 د. عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د رواندزی زاناو کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی و مامۆستای کۆلێژی ئیمام ئەعزەم و پێشنوێژو وتارخوێن لە پردێ كۆچی دوایی كردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)
 به‌رێزان: بنەماڵەی به‌رێز د. عه‌بدوڵڵا  محه‌مه‌د رواندزی 
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی زاناو مامۆستای ئایینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی (د.عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د رواندزی)مان پێگه‌یشت کە بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی زاناو شارەزاو هەڵکەوتوو بوو، وەک مامۆستای کۆلێژی ئیمام ئەعزەم و پێشنوێژو وتارخوێن لە شارۆچکەی پردێ لەحاڵی خزمەت جێ دەستی دیارو بەرچاو بووە.
به‌و بۆنه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره‌ داواکارین سه‌برو ئارامی به‌ خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.


 انا لله وانا الیه راجعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
12ی8ی2021

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.