له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: پرۆسەی نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكانی شاری هەولێر بەردەوامە و لەم چوارچێوەیەشدا گەڕەکەكانی مامۆستایان و کوردستان نۆژەن كرانەوە و خزمەتگوزاریش گەیەندرایە شەقامی کەرکووک لە نزیک مزگەوتی رەشاد موفتی و هاوكات تیمەكانی خزمەتگوزاریش چاودێری وردی ئەو شوێنانە دەكەن كە پێویستییان بە نۆژەن كردنەوە هەیە.
وهزارهتی شارهوانی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: لە چەند ڕۆژی رابردوودا تیمەكانی خزمەتگوزاریی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر پرۆسەیەكی فراوانیان بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكانی شاری هەولێر بەڕێوەبرد و لەم چوارچێوەیەشدا هەردوو گەڕەکی مامۆستایان و شەقامەکانی گەڕەکی کوردستان نزیک قوتابخانەی کەریم شارەزا نۆژەن كرانەوە و خزمەتگوزاریش گەیەندرایە شەقامی كەركووك لە نزیك مزگەوتی ڕەشاد موفتی.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێریش رایدهگهێنێت: پرۆسەكانی نۆژەنكردنەوە و گەیاندنی خزمەتگوزاری بەردەوام دەبێ و ڕۆژانە تیمەکانیان چاودێریی وردی ئەو گەڕەک و شەقامانە دەکەن کە پێویستییان بە نۆژەنکردنەوە هەیە.
دارشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.