Erbil 33°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:29

ئەمریکا پێشبینی ده‌کات لە ماوەی سێ مانگدا بزووتنەوەی تاڵیبان دەست بەسەر کابوڵی پایتەختدا بگرێت

تاڵیبان گرتووخانەی ناوەندیی لە قەندەهار کۆنترۆڵ کرد و سەدان بەندکراوی ئازاد کرد
کوردستان TV
100%

بزووتنەوەی تاڵیبان کۆنترۆڵ کردنی گرتووخانەی ناوەندیی لە شاری قەندەهار باشووری ئەفغانستان و ئازاد کردنی سەدان بەندکراوی راگەیاند.

گوتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان، زەبیحوڵڵا موجاهید لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، دوای گەمارۆدانی بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، دەستیان بەسەر گرتووخانەی ناوەندیی لە شاری قەندەهاردا گرتووە.

زەبیحوڵڵا موجاهید راشیگەیاندووە، سەدان بەندکراوی نێو گرتووخانەکەیان ئازاد کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو.

بە گوتەی زەبیحوڵڵا موجاهید، ئەو هێزە ئەمنییەی کە ئەرکی پاراستی گرتووخانەکەی لە ئەستودا بووە، رووبەڕوویان نەبوونەتەوە و خۆیان و چەک و کەرەستە سەربازییەکان رادەستی چەکدارانی تاڵیبان کردووە.

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی ئەمریکا، لەگەڵ پێشڕەوییەکانی بزووتنەوەی تاڵیبان بە ئاراستەی ناوەندی ویلایەتەکان و کەوتنی یەک لە دوای یەکی ئەو ویلایەتانە، دەزگاکانی هەواڵگریی ئەمریکا پێشبینی ئەوە دەکەن کە لە ماوەی سێ مانگدا بزووتنەوەی تاڵیبان دەست بەسەر کابوڵی پایتەختدا بگرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.