Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:17

مسته‌فا کازمی هه‌وڵ ده‌دات ئێران و سعوودیه‌ لێک نزیک بکاته‌وه‌

کوردستان TV
#11
100%

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: كه‌ وڵاته‌كه‌ی پێشوازی له‌ هه‌وڵه‌كانی به‌غدا ده‌كات بۆ لێك نزیك كردنه‌وه‌ی ئێران و سعودیه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ نه‌یویست ناوه‌ی ئاشكرا بكات به‌ ئاژانسی هه‌واڵی روسیا ئه‌لیوم راگه‌یاند: مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌یزرانی عێراق هه‌وڵ ده‌دات له‌په‌راوێژی كۆنفرانسی وڵاتانی دراوسێی عێراق كه‌ بڕیاره‌‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ له‌ به‌غدا به‌رێوه‌بچێت، ئیران و سعوودیه‌ لێك نزیك بكاته‌وه‌.

به‌ گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ به‌غدا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌رێنی له‌ نێوان ریاز و تاران درووست ببێت به‌ تایبه‌ت به‌ هاتنه‌ سه‌ر كاری ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆككۆماری نوێی ئێران. پێشتر به‌غدا خولێكی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی بۆ نێوه‌ندگیریكردن له‌ نێوان كاربه‌ده‌ستانی ئێران و سعوده‌ی ئه‌نجام دابوو.

سه‌عید خه‌تیبزداده‌ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: كه‌ وڵاته‌كه‌ی پێشوازی له‌ هه‌وڵه‌كانی به‌غدا ده‌كات بۆ لێك نزیك كردنه‌وه‌ی ئێران و سعودیه‌ له‌ هه‌ر ئاستێك دابێت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرده‌ كه‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش چاوه‌ڕوانی ده‌رنجامی ئه‌م دانوستانانه‌ ده‌كه‌ن.

گرژییه‌كانی نێوان سعوودیه‌ و ئێران به‌ هۆی ناكۆك بوونی له‌راده‌به‌ده‌ری ئه‌و دوو وڵاته‌ دێت له‌ باره‌ی پرسه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌ تایبه‌تی یه‌مه‌ن، كه‌ دواجار هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر باڵێۆزخانی سعوودیه‌ له‌ تاران و مه‌شهه‌د له‌ ئێرانی به‌ دوای خۆیدا هێنا و به‌ هۆیه‌وه‌ له‌ ساڵی دوو هه‌زار و شازده‌و تا ئێستا سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی نێوان ریاز و تاران پچڕان.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.