سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق، فەریقی یەکەم روکن، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا گەیشتە نەینەوا و ھێزە ئەمنییەکانی لە پارێزگاکە بەسەر کردووە.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە کە ئەمڕۆ سێشەممە، فەریقی یەکەم روکن، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا بە مەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنی نەینەوا، گەیشتووەتە پارێزگاکە.
ئاماژەیان بەوەیشداوە کە سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق، فەریقی یەکەم روکن، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا لە میانی سەردانەکەی بۆ نەینەوا، ھێزە ئەمنییەکانی لە پارێزگاکە بەسەر کردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.