له دوایین یاری دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری خۆی بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێ، یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزی به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵیك له یانه‌ی ئۆساسۆنای ئیسپانی میوانی برده‌وه.
یارییه‌كه له یاریگای ئانفیڵد له شاری لیڤه‌رپول به‌ڕێوه‌چوو، له خوله‌كی چوارده‌دا، ناوه‌ڕاستكاری ژاپۆنی، تاكومی مینامینۆ گۆڵێكی بۆ لیڤه‌رپول تۆماركرد، پاشان رۆبێرتۆ فێرمینۆی به‌ڕازیلی گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری له خوله‌كی بیست ویه‌ك به‌ده‌ستهێنا.
له خوله‌كی چل ویه‌كیش، هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می تیپه‌كه‌ی تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه به پێشكه‌وتنی ڕێدز ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتادا، یاریزان كیكی گارسیا تاكه گۆڵی ئۆساسۆنای له یاریه‌كه به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێنا، شه‌ممه‌ی داهاتوو له ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی خولی ئینگلته‌را، لیڤه‌رپول ده‌بێته میوانی نۆریچ سیتی، له‌و لاشه‌وه ئۆساسۆنا له هه‌مان ڕۆژو له ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی خولی ئیسپانیا میوانداری ئیسپانیۆل ده‌كات.
له یارییه‌کی دۆستانه‌دا لیڤه‌رپول سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئۆساسۆنا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.