سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانیه‌كانی ئیسپانیا بڵاویانكرده‌وه كه لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی له په‌یوه‌ندیكردنی به ڕیزی یانه‌ی پاریس سانجێرمان نزیك بۆته‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به گریان و چاوی پڕ له فرمێسكه‌وه یانه‌ی بارسێلۆنای جێهێشت.
مێسی به‌هۆی ڕێگریه یاسایی داراییه‌كانه‌وه نه‌یتوانی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بارسا درێژبكاته‌وه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له پڕۆسه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی ئازاد بچێته ڕیزی یانه‌ی پاریس سانجێرمان.
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرای كرد كه مێسی ڕه‌شنووسی به‌نده‌كانی گرێبه‌ستی پاریس سانجێرمانی پێگه‌یشتووه‌و پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كات، به تایبه‌تی به‌نده‌كانی په‌یوه‌ست به مووچه‌ی ساڵانه‌و مافی وێنه‌گرتن و كۆمپانیای تایبه‌ت به جلوبه‌رگی یاریزانه‌كه.
مێسی ده‌یه‌وێت ته‌واوی ئه‌م بابه‌تانه یه‌كلایی بكاته‌وه ئینجا گرێبه‌سته‌كه‌ی واژووبكات، هه‌مان ڕۆژنامه ڕوونیشیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر مێسی چووه ڕیزی تیپه پاریسیه‌كه ئه‌وا تا كۆتایی ئه‌م مانگه سه‌رقاڵی مه‌شق و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی توانای جه‌سته‌یی خۆی ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی ته‌مموزی ڕابردووه‌وه له پشوو دایه‌و به‌شداری له هیچ یه‌كه‌یه‌كی ڕاهێنان نه‌كردووه.
مێسی پێداچوونه‌وه بۆ ڕه‌شنووسی به‌نده‌کانی گرێبه‌ستی پاریس سانجێرمان ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.