ئەوە راگەیەندرا کە سەرۆكى دەزگای ھەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (CIA)، ویلیام بورنز، بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی ئێران ئهمڕۆ سەردانی ئیسرائیل دەکات.
بەپێی ئەو ھەواڵەی کە لە رۆژنامەی "Walla News"ی ئیسرائیلی بڵاوکراوەتەوە، وا چاوەڕواندەکرێت برونز، لە میانی سەردانەکەیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل نەفتالی بێنێت و سەرۆکی مۆساد دێڤید برنیاع کۆببێتەوە.
ھەواڵەکەی رۆژنامەی "Walla News"، ئاماژەی بەوەش کردووە کە برونز، لە کۆبوونەوەکاندا تاوتوێی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران و چالاکییەکانی ئیدارەی تاران لە ناوچەکە دەکات.
ئەوەی جێگەی سەرنجە سەردانەکەی ئەمجارەی سەرۆكى دەزگای ھەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (CIA)، ھاوکاتە لەگەڵ ھەڵکشانی گرژییەکانی نێوان تەل ئەبیب و تاران بەھۆی ھێرشکردنە سەر کەشتییەکی تایبەت بە کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی.
ھاوکات، چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت کە ویلیام بورنز، لە رامەڵڵا لەگەڵ سەرۆکی فەڵەستین مەحموود عەباسیش کۆببێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.