Erbil 4°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 00:20

لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان و شاندێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆ کۆبوونەوە

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشەممە9-8-2021، د. ڕێواز فایق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بە ئامادەبوونی د. ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان، لە هۆڵی پڕۆتۆكۆل لە تەلاری پەرلەمان، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیه‌كی فراوانی نێوان لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکانى په‌رله‌مانى كوردستان و شاندێكی باڵای وەزارەتی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانى به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ڕێبەر ئەحمەد، وه‌زیرى ناوخۆ کرد.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ شاخه‌وان ڕه‌ئووف به‌گ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ و جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ و بڕیاردەر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌شداربوون تێیدا، گفتوگۆی چڕوپڕ ده‌رباره‌ى پڕۆژه‌یاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە ھەرێمی کوردستان-عێراق کرا و سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌، چەندین سه‌رنج و تێبینی و پرسیاریان لەبارەی پڕۆژەیاساکە ئاڕاستەی وەزیری ناوخۆ کرد، وەزیری ناوخۆش بەوردی وەڵامی پرسیار و سەرنج و تێبینییەکانی پەرلەمانتاران و ڕاوێژکارانی پەرلەمانی دایەوە.
لای خۆیه‌وه‌ د. ڕێواز فایق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: ئەو پڕۆژەیاسایانەی کە لە حکوومەتەوە ئاڕاستەی پەرلەمان دەکرێن پێویستە بڕگە و ناوەڕۆکەکانیان ھیچ ناکۆکییەکی دەستوورییان تێدا نەبێت و پەرلەمانتاران لەگەڵ دەستپێکردنەوەی وەرزی تازەی یاسادانان ڕاپۆرتەکانیان تەواو کردبێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.