بزووتنەوەی تاڵیبان دەستبەرداگرتنی ناوەندی پارێزگای جوزجان نزیک سنووری تورکمانستانی لە باکووری ئەفغانستان، راگەیاند.
لەوبارەیەوە گوتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان، زەبیحوڵڵا موجاھید لە تویتێکدا رایگەیاندووە، کە شاری شیبرگان ناوەندی پارێزگای جوزجان کەوتووەتە دەستی چەکدارانی تاڵیبان.
زەبیحوڵڵا موجاھید راشیگەیاندووە: "نووسینگەی پارێزگاری جوزجان و باڵەخانەی دەزگای ھەواڵگریی و سەرجەم فەرمانگە حكوومییهكان لە پارێزگاکە بە تەواوی کەوتوونەتە دەستی چەکدارانی تاڵیبان".
دوێنێ ھەێنی چەکدارانی تاڵیبان دەستیان بەسەر ناوەندی پارێزگای نیمروز، شاری زهرهنج لەسەر سنووری ئێران لە رۆژئاوای ئەفغانستان، گرت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.