Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:55

سه‌رکۆماری تورکیا : له‌ کۆی 214 ئاگر 202 یان کۆنترۆڵ کراون

کوردستان TV
100%

سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاشكرایكرد له‌ كۆی 214 ئاگر له‌ 46 پارێزگای وڵاته‌كه‌ی، 202یان كۆنترۆڵ كراون.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ په‌یامێكدا له‌ هه‌ژماری تایبەتی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، زانیاریی له‌باره‌ی ئاگری دارستانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی ئه‌ردۆغاندا هاتووه‌: "هه‌وڵه‌كانمان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كان، له‌ وشكانی و ئاسمانه‌وه‌ به‌رده‌وام زیاد ده‌كه‌ین و درێژه‌ پێده‌ده‌ین. هه‌رگیز رێگه‌ ناده‌ین وڵاته‌كه‌مان ببێته‌ بیابان".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌ كاره‌كاندا 18 فڕۆكه‌، 850 ئۆتۆمبێلی ئاوپرژێن و تانكه‌ر، 57 هێلیكۆپته‌ر، 150 ئۆتۆمبێلی كار، نۆ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و پێنج هه‌زار و 250كارمه‌ند به‌شدارن. سه‌ركۆماری توركیا راشیگه‌یاندووه‌: "له‌ كۆی 214 ئاگر له‌ 46 پارێزگا، 202یان كۆنترۆڵ كراون.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.