بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی دارستان و ژینگهى پارێزگای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: پاش ئاگادارکردنەوەیان لەلایەچەند هاولاتیەکەوە کەلەسەر چەمی دێوانە لە سنوری قەزای دەربەندیخان ژمارەیەکی زۆر ماسی لە گۆمێکدا مردار بوونەتەوە .
ڕاشیگهیاندووه: دەست بەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان و بنکەی باوەخۆشێن گەیشتنە شوێنی دیاریکراو توانیان هۆکاری مردنی ماسیەکان دیاری بکەن کە بەهۆی ژەهراوی بوونەوە بووەو هەروەها کەمبونەوەی ئاوی رووبارەکەش هۆکار بووە بۆ لەناوچوونی ماسیەکان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.