ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2 ى 8 ى 2021، هه‌ڵكه‌وت لاله ئه‌نوه‌ر، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكرده‌وه: ئەمڕۆ لە دیوانی قائیمقامیەتی هەڵەبجەو بە چاودێری و ئامادەبوونی نوخشە ناسیح، قائیمقامی هەڵەبجە، "بە شانازییەوە موچەی ئەم مانگەمان بەخشییە خێزانە کەمدەرامەتەکان.
راشیدهگهێنێت: ئێمە وەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لێرەین و سەدبارەی دەکەینەوە، ئێوە ناسنامەو شانازی گەلێکی ستەمدیدەن، رەمزی نەبەزینی وڵاتن، شانازیی ئێمەن و مێژووی ئێوە هی ئێمەشە، بەڵێن بێت وەک بەڵێنەکانی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن لە یادتان ناکەین و بەوپەڕی شانازییەوە هاوخەم و هاوسۆزتان دەبین وەک پێشتر ڕامان گەیاند.
ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، كه مووچەی ئه‌م مانگه‌ی به‌خشییه كه‌سوكاری شەهیدان و هەژارانی ئەم شارە، له كاتێكدا مانگی پێشوو مووچەکەی بەخشییە کەسوکاری ئەنفالکراوان لە سمود و کەلار، مانگەکانی رابردووشی بەخشییە شارەکانی زەڕایەن و سەیدسادق و هەڵەبجەی تازە.
هه‌ڵكه‌وت لاله ئه‌نوه‌ر، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شڵێت: منەت ناکەم و ئەرکی سەر شانمە هەموو مانگێک دڵی چەند خێزانێک خۆش بکەم بە مووچەکەم، ئەوەش بێ دودڵی و رێکلامکردن وەک ئەرکێکی ئاینی و ئەخلاقی و نیشتیمانی بەرزی دەیبینم، ئەمرۆش شانازییە لە هەڵەبجەی جوان دیسان درێژە بەو ئەرکە نیشتیمانییە دەدەم و پشتیوان بە خوا چەتری سەری یەک بەیەکی منداڵان و کەسوکاری ئەم شارە دەبم بەهیوای سەربەرزیتان.
له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، په‌رله‌مانتارێکی پارتی مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی به‌خشیه که‌سوکاری شه‌هیدان و که‌مده‌رامه‌تان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.