Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 05:57

سوپای عێراق دەستگیرکردنی گەورە تیرۆریستێکی داعشی راگەیاند

کوردستان TV
100%

سوپای عێراق دەستگیرکردنی بەناو فەرماندەی کردەکانی تیرۆرکردن سەربە داعش، ناسراو بە ئەبو رەسول راگەیاند.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ، گەورە تیرۆیستێکیان کە بە ئەبو رەسول ناسراوە لە پارێزگای سەڵاحەددین دەستگیرکردووە و ھاتووە:

"تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا، دانی بەوەدا ناوە کە پێشتر لە بەناو ھێزی بازگە سەختەکانی سەربە داعش لە سنووری قەزای شەرگات باکورری پارێزگای سەڵاحەددین چەکداربووە".

بەپێی راگەیەنراوەکە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا، دانی بەوەیشدا ناوە کە لە ساڵی 2020 بەناو فەرماندەی کردەکانی تیرۆرکردن بوو سەربە داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین و راشیگەیاندووە کە راسپێردرابوو لەوەی ژمارەیەک ھاووڵاتیی بێ تاوان تیرۆر بکات.

باس لەوەشکراوە کە گەورە تیرۆریستەکە بەرلەوەی کردەکانی تیرۆرکردن بەرامبەر بە هاووڵاتییان ئەنجام بدات، لەلایەن ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگرییەوە دەستگیرکراوە و بەپێی ماددەی چواری تیرۆر، رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەری گیراوەتەبەر.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.