Erbil 10°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 20:18

ته‌ندروستی عێراق: هیچ بڕیارێک نییه‌ بۆ جێبه‌جێکردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ

قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند له‌ئێستادا هیچ بڕیارێك نیه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، ئه‌و زانیاریانه‌شی باس له‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئابه‌وه‌‌ ده‌كه‌ن دوورن له‌ڕاستیه‌وه‌. 

روبی فه‌لاح، ئه‌ندامی تیمی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ به‌ میدیا عێراقییه‌كانی رایگه‌یاندووه‌، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی بژێوی و كاری رۆژانه‌ی هاووڵاتییان له‌ ئێستادا هیچ بڕیارێك نییه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆ وه‌ك ئه‌وه‌ی باسده‌كرێت كه‌ له‌ رۆژی یه‌كی ئابه‌وه‌ تا سیی هه‌مان مانگ به‌رده‌وام بێت و ئه‌و زانیاریانه‌شی له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌. 

وتیشی، هیچ بڕیارێك له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانیه‌وه‌ له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌رنه‌كراوه‌، هه‌ر بڕیارێكیش ده‌ربچێت راسته‌وخۆ راده‌گه‌یه‌ندرێت و هاووڵاتیانی لێ ئاگادارده‌كرێته‌وه‌. 

پێشتر به‌شێك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ماڵپه‌ڕه‌ عێراقیه‌كان بڵاویانكردبوه‌وه‌، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا و شه‌پۆلی سێیه‌می ئه‌و ڤایرۆسه‌، حكومه‌تی عێراق پلانی هه‌یه‌ له‌ رۆژی یه‌كى ئاب تاوه‌كو سیی ئه‌و مانگه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ جێبه‌جێ بكات. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.