له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 29 ى 7 ى 2021 ، کۆنسولی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ئەحمەد ئیبراهیم ئەلزاهیری لە سەردانێکدا بۆ وەزارەت رایگەیاند هەندێ لە کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی دەیانەوێت لە کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن و لە رێگەی وزەی خۆرەوە کارەبا بەرهەم بێنن.
له‌راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: کەمال محه‌مه‌د ساڵح، وەزیری کارەبا، ئامادەیی وەزارەت بۆ بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی ئیمارات لە کەرتی کارەبای هەرێم دەربڕی.
وەزارەتی کارەبا راشیده‌گه‌ێنێت: لە رێگەی وەبەرهێنانەوە 75 مێگاوات کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک بەرهەم دەهێندرێت.
کۆنسولی ئیمارات بە گرنگ نرخاندنی هەوڵەکانی بنیاتنانی ژێرخانی کارەبای هەرێم وتی: جیاوازییەکی بەرچاو لە ئاستی پێدانی کارەبا لە نێوان هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق هەیە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.