ئهمڕۆ پێنجشهممه 29 ی 7 ی 2021 ، عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان رایگهیاند :بۆ یەكخستنی ژمارەی ئۆتۆمبێل لەعێراق و هەرێمی كوردستان، وەكوو هاتووچۆی هەرێمی كوردستان لەسەر ئەم پرسە لەگەڵ هاتوچۆی گشتیی عێراقی فیدڕاڵ كۆبووینەوە و لەكۆنووسەكەدا باس لە دیزاین و شێوە و جۆری تابلۆی ئۆتۆمبێل كراوە، بەڵام تا ئێستا نەچووەتە واری جێبەجێكردنەوە.
سەبارەت بە دیزایین و شێوازی تابلۆتازەكە بهرێوهبهری گشتی هاتووچۆی ههرێم رایدهگهێنێت: نزیك دەبێت لەوەی لە عێراق هەیە، بەڵام دیزایینمان گۆڕیوە و ناوی شارەكان لەسەر تابلۆ نییە، لە جێگای ئەوە (پیت) دادەنرێت، تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان كورتكراوەی حكوومەتی هەرێمی كورستانی لەسەر دەبێت.
راشیدهگهێنێت، ڕەنگی تابلۆ بۆ جۆرەكانی ئۆتۆمبێل هەروەكو خۆی دەبێت، بەڵام ڕەنگی هەمووی سپی دەبێت تەنها گۆشهیهكی سوور بۆ تەكسی و زەرد بۆ بارهەڵگر دەبێت.
هاتوچۆی هەرێم: تابلۆی ئۆتۆمبێلهکان دهگۆڕدرێن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.