Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 11:35

ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کۆڕۆنا کۆبۆوه‌ و بریاڕی نوێی ده‌رکرد

کوردستان TV
100%

 ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كۆبۆوه‌ و بریاڕی نوێی ده‌ركرد  و راگه‌یاندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌قی راگه‌یاندراو: 
بڕیارەکانى ژوورى ئۆپەراسیۆنى ئیدارەى گەرمیان بۆ بەرەنگاربونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا
رۆژی (28/7/2021) ژوری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەسەرپەرشتی بەڕێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێزان ئەندامانی ژوور، كۆبونەوەیەكی تایبەتی ئەنجامدا، بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخەكە و گرتنەبەری رێكارە پێویستەكان بۆ خۆپارێزیی و وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، لە كۆتایی كۆبونەوەكەشدا ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە دران.
1. پێویستە كارمەندانی مۆڵ، بازاڕەكان، شوێنە ئاینییەكان، چێشتخانە، كافتریا، هوتێل و  شوێنە گەشتیارییەكان ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن یان تێستی 72 كاتژمێرییان پێبێت، بەپێچەوانەوە شوێنەكان دادەخرێن و مۆڵەتی كاركردنیان بۆ نوێ ناكرێتەوە بۆ جێبەجێكردنی ئەم خاڵەی سەرەوە ئەم رێكارانەدەگیرێتەبەر.
ا. لیژنەیەكی هاوبەشی ئیدارەی گەرمیان، تەندروستی گەرمیان، قایمقامیەتەكان پێكدەهێنرێت بەمەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی پێوست بۆ رێكخستنی پرۆسەی وەرگرتنی ڤاكسین.
ب. لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتەكان چاودێری ووردی سەرجەم ئەو شوێنانە دەكەن بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوون بە خۆپارێزی و وەرگرتنی ڤاكسین.
2. پێویستە سەرجەم فەرمانبەران و كارمەندانی ناوخۆ ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن و رێكارەكانی خۆپارێزی جێبەجێ بكەن هاوكات سەردانیكەرانی فەرمانگەكانیش بەبێ بەكارهێنانی بابەتی خۆپارێزی مامەڵەكانیان رایی ناكرێت، بۆ وەرگرتنی ڤاكسین لەلایەن فەرمانبەرانەوە هەمان لیژنەی سەرەوە كاروباری رێكخستنی پرۆسەكە ئەنجام دەدات.
3. دەبێت گەشتیاران لە رێگەی بازگەكان و مەرزی پەروێزخانەوە كە دێنە هەرێمی كوردستانەوە ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتبێت یان بەڵگەنامەی تێستی (48) كاتژمێری كۆرۆنایان پێبێت. 
4. هەموو كۆنفرانس و كۆڕ و كۆبونەوە رۆشنبیری و زانستی و كۆمەڵایەتی و بوارەكانی تر كە ببێتە هۆی دروستكردنی قەرەباڵغی بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە.
5. مەلەوانگە و سەرجەم شوێنە گشتیەكان بە كراوەیی دەمێننەوە بە رەچاوكردنی رێكارە تەندروستی و خۆپارێزییەكان.
6. رێگە بەدانانی پرسە نادرێت لەنێو گەڕەك و ماڵاندا بەپێچەوانەوە لایەنی سەرپێچیكار رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
7. مزگەوت و شوێنە ئاینییەكان بە گرتنەبەری رێكارەكانی خۆپارێزی كراوە دەبن بەپێچەوانەوە لەكاتی پابەند نەبوون بە رێنماییەكان دادەدەخرێن.
8. ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان داوا لەكەناڵەكانی راگەیەندن (بینراو، بیستراو، تۆڕی كۆمەڵایەتی) دەكات هاوكار بن لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاریی خۆپارێزی و هاندانی هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا.
9. پێویستە هاوڵاتیان لەكاتی گیانلەدەستدانی كەسوكاریان بە پەتای كۆرۆنا، پابەندبن بە رێكارەكانی تەندروستی بۆ شۆردنەوەی مردوو كە لەناو نەخۆشخانەی قەڵا ئەنجامدەدرێت. 
                                             جه‌لال نوری عه‌بدولقادر
                                      سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
 سەرۆكی ژوری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بۆ روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا
                                                 28/7/2021

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.