Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 17:31

بایدن ئیدانەی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی کوبا ده‌کات

کوردستان TV
100%


سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ئیدانەی دەستبەسەر کردنی بەکۆمەڵ و دادگایی کردنی "ساختەی" هاووڵاتییانی کوبای کرد.

نوسینگەی راگەیاندنی کۆشکی سپی لە بارەی خۆپیشاندانەکانی کوبا و هەڵوێستی جۆ بایدن راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەو رستەیەی بایدن کراوە کە گوتوویەتی: "بەتوندی ئیدانەی دەستبەسەر کردنی بەکۆمەڵ و دادگایی کردنی ساختەی گەلی کوبا دەکەم کە وێڕای هەڕەشە و سەرکوته‌كانی حکوومەت بوێرییان نواندووە.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە گەلی کوبا ئازادی ئەنجامدانی خۆپیشاندان و دەربڕینی رای خۆیان هەیە، ئیدارەی بایدن-یش پشتیوانییان دەکات و دووبارە سزا دەخاتە سەر رژێمی ئەو وڵاتە کە بە سەرکوتکردن وەڵامی داواکارییەکانی گەلەکەی دەداتەوە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە ئەمڕۆ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، لە بەرامبەر سەرکوتکردنی ئەو خۆپیشاندانانەی لە 11ی تەمووزەوە دەستیان پێکردوە، سەپاندنی سزای بەسەر وەزیری ناوخۆی کوبا، ئالڤارۆ لۆپێز مییەرا و یەکەی هێزە تایبەتەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە راگەیاند.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.