شارەزایەکى کەشناسی پێشبینیدەکات لەهەفتەى داهاتووەوە شەپۆلێکی دیکەی گەرما عێراق و ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
ئاراس جەبار شارهزای بواری كهشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیس بووك بڵاویكردووهتهوه: ئهمڕۆ ھەینی 23-7-2021 پلەکانی گەرما ھاوشێوەی دوێنێ زیاتر بە شێوەیەکی جێگیر ئەمێنێتەوە لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم لەنێوان 41 بۆ43 پلەی سیلیزی ئەبێت و لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان 44 بۆ 45 پلە ئەبێت، ئاسمانی ناوچەکە ساماڵ ئەبێت و خێرای با مامناوەند ئەبێت 15-20کم/س لە ئاراستەی رۆژئاواوە .
راشیدهگهێنێت، لە رۆژانی دووشەمە و سێشەمە 26 و 27 ی ئەم مانگە و ناوەراستی ھەفتە ئایندە شەپۆلێکی دیکەی گەرما عێراق و ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە و پلەکانی گەرما جارێکی دیکە بەرێژەیەکی بەرچاو روو لەبەرزبوونەوە بکاتەوە.
ژێدەر
كوردستان TV
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.