Erbil 14°C شەممە 28 کانونی یەکەم 12:43

قەڵادزێ.. تەقینەوەیه‌ک گیان له‌ده‌ستدانی لێکه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%


پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، باوكێك و دو كوڕ لەكاتی بەكارهێنانی تێنتی بۆ هەڵكەندنی بیر، تێنتیەكە پێیاندا دەتەقێت و باوكەوە گیان لەدەست دەدات و دو كوڕەكەی برینداردەبن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 21ى 7 ى 2021 ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، کەمێک پێش ئێستا تەرمێک بەناوی ( م . س . ح ) لەدایک بووی ساڵی 1988 دانیشتووی گوندی سەیداحمەدان لەگەڵ دو برینداری تر گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە لەکاتی هەڵکەندنی بیری دەستی ویستویانە TNT بەکاربێنن و دەستبەجێ پێیاندا تەقیوەتەوە.

پۆلیسی راپه‌رین راشیده‌گه‌ێنێت: ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لەکاتی تەقینەوەکەدا کوڕێکی بریندار بوە کە تەمەنی هەشت ساڵە, لەگەڵ مێردمنداڵێکی تر کە تەمەنی 16 ساڵە و بە ڕۆژانە ئیشی بۆ ناوبراو کردووە.

پۆلیس ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، قوربانیەکان وەستای هەڵکەندنی بیر بوون و لەکاتی کارکردن بۆ خاوەن باخێک TNTیان بەکار هێناوە، بەوتەی خاوەن باخەکەش "ئەوانی بەکرێ گرتووە تا بیری دەستی بۆ هەڵکەنن، بەڵام لەناو بیرەکە گەیشتونەتە شاخ و ویستویانە بە سود وەرگرتن لە TNT شاخەکە بشکێنن، بەڵام پێیاندا تەقیوەتەوە.

بەگوتەی پۆلیس، لە ئێستادا،باری تەندروستی بریندارەکان جێگیرە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.