مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بهبۆنهی هاتنهوهی جەژنی پیرۆزی قوربان پهیامێكی بڵاوكردهوه رایگهیاند: لەو دەرفەتەدا جارێكی دیكە جەخت لەسەر تەبایی و یەكڕیزیی هێز و لایەنە سیاسییەكان دەكەینەوە.
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەکەین و، پیرۆزبایی تایبەتمان ئاراستەی خانەوادە و كەس و كاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەكان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكەین، هیوادارین لە سایەی ئارامی و ئاسوودەیی، جەژن بە خۆشی و شادی بەسەرببەن.
جەژنی پیرۆزی قوربان، جەژنی خێر و خۆشی و لێبووردەیی و ئاشتەواییە، هیواخوازین ئەو جەژنە ببێتە مایەی بەختەوەریی و خۆشگوزەرانی و چارەسەركردنی كێشە و گیروگرفتەكان، هەروەها لەو دەرفەتەدا جارێكی دیكە جەخت لەسەر تەبایی و یەكڕیزیی هێز و لایەنە سیاسییەكان دەكەینەوە بۆ داكۆكیكردن لە بەرژەوەندییە باڵاكانمان و پشتیوانیكردنی ئەو ئەزموونەو خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتیان و پاراستنی دەسكەوتەكانمان.
خوازیارین هاتنەوەی جەژنی قوربان وەك هەمیشە ببێتە هەوێنی قووڵكردنەوەی كولتووری لێبوردەیی و گیانی پێكەوەژیان و برایەتی هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان و تەواوی چین و توێژەكانی كۆمەڵگای كوردستانی.
جارێكی دیكە جەژنی پیرۆزی قوربان لە هەموو لایەك پیرۆز بێت و هەموو ساڵێك بە خۆشی بگەڕێتەوە...
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
19ـی7ـی2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.