به‌بریاڕی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ى ڕاگیراو له پارێزگاى سلێمانى کارکردن تێیاندا ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه.
زه‌رده‌شت ڕه‌فیق، به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى شاره‌وانیى سلێمانى، رایده‌گه‌ێنێت: خۆشبه‌ختانه دواى ته‌رخانکردنى بڕى پاره‌ى پێویست له‌لایه‌ن حکوومه‌تى هه‌رێمه‌وه ئێستا کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ى ڕاگیراو که هه‌موویان بۆ هاووڵاتییانى شارى سلێمانى گرنگ و پێویستن دووباره کارکردن تێیاندا ده‌ستى پێ کردووەته‌وه، به‌تایبه‌ت پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌کان.
زه‌رده‌شت ڕه‌فیق، به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى شاره‌وانیى سلێمانى راشیده‌گه‌ێنێت: ئه‌و پرۆژانه‌ى که تایبه‌تن به ناوشارى سلێمانى ئێستا بڕیارى کارکردن تێیاندا دراوه، به شێویه‌گى گشتى نزیک به پێنج پرۆژه‌یه که بریتین له: کارکردن له پرۆژه خزمه‌تگوزارییه جیاکراوه‌کانى که‌رتى (58، 59، 60)ى قڕگه که بریتییه له دانان و درووستکردنى ئاوه‌ڕۆى سندووقى بۆیان، پرۆژه‌ى درووستکردن و دانانى ئاوه‌ڕۆ و کونکرێتکردنى شه‌قامه‌کانى به‌کره‌جۆى شارى سلێمانى، له‌گه‌ڵ ته‌واوکردنى قیڕتاوکردنى شه‌قامى سه‌ره‌کیى نێوان (37 و 199)ى که‌له‌کن، ته‌واوى پرۆژه‌کان ئێستا نه‌ختینه‌یان بۆ دابین کراوه و له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا کارکردن تێیاندا ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئێستا شاره‌وانیى سلێمانى هه‌ڵمه‌تى قیڕتاوکردنى شه‌قامه‌کانى سلێمانیى ده‌ست پێ کردووه. به‌ده‌ر له‌وه، ئه‌و گه‌ڕه‌کانه‌ى له تازه درووست کراون و پرۆژه‌یان پێ نه‌گه‌یشتووه، به‌پێى بوودجه‌ى به‌رده‌ست کاریان بۆ ده‌کرێت و پرۆژه‌یان پێ ده‌گه‌یه‌نرێت.
به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى شاره‌وانیی سلێمانی ده‌شڵێت: به‌ده‌ر له‌وه، ئێستا کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ى دیکه به‌پێى نه‌خشه‌ى به‌رده‌ست له شاره‌وانیى سلێمانى له قۆناغى دیزاین و ته‌نده‌ریندان و له دواى دابینکردنى بوودجه‌ى پێویست ده‌خرێنه بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش ده‌كات: به دڵنیایییەوە کابینه‌ى نۆیه‌م له دواى ساڵى ڕابردوودا کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ى گرنگ و نه‌وعى له پارێزگاى سلێمانى جێبه‌جێ کردووه، که ئێستا له قۆناغى جێبه‌جێکردندان و هیواخوازین له‌گه‌ل باشبوونى بارى دارایی حکوومه‌ت ئاوڕى زیاتر و باشتر له پارێزگا سلێمانى بدرێته‌وه و هه‌موو ئه‌و پرۆژانه که له به‌رژه‌وه‌ندیى هاووڵاتییاندان به ئه‌نجامى بگه‌یه‌نین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.