بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی سۆران لهراگهیاندراوێكدا، دهستگیر كردنی دوو كهسی بهڕهگهز ئێرانی بهبڕه پارهیهكی زۆری ساختهوه راگهیاند.
دهقی راگهیاندراوی پۆلیسی سۆران:
دوای ئاگادار کردنەوەی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی سۆران لەلایەن چەند کاسبکارێکی ناوبازار کەوا دراوی (٢٥٠٠٠)بیست و پێنج ھەزاری ساختەیان وەرگرتوە،ھەربۆیە پەراوی لێکۆڵینەویان بۆرێکخستن بەرێز دادوەری لێ ئاگادار کرایەوە و دوای بەدواداچونی ورد لەلایەن نوسینگەی نەھێشتنی تاونی سۆران توانرا تۆمەتباری سەرەکی بدۆزرێتەوە و بەبریاری بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران دەستگیر بکرێت کەناوی (م،ا،ف)لەدایک بوی(١٩٩٥)بەرەگەز ئێرانیە و دانی نا بەتاوانەکەی وھەرلەشوێنی حەوانەی دەست گیرا بەسەر بری(٤٩٠٠٠٠٠)چوارملیۆن ونۆسەدھەزاردیناری ساختە لەجۆری بیست و پێنج ھەزاری و لەوتەکانی تۆمەتباری ناوبراودا دانی نا بەوەی کە کەسێکی تریشی لەگەڵ بوە و توانرا تۆمەتباری دوەمیش دەست گیربکرێت کەناوی (ا،ص،م) لەدایک بوی(١٩٨٢)بەرەگەز ئێرانیە و لەیٔێستادا ھەردوو تۆمەتبار بەبریاری دادوەر راگیراون بەپێی ماددە(٢٨١)لە یاسای سزدانی عراقی لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە
تكایە لەهەر كێشەو گرفتێك پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکانی ژووری كۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بكەن .
١٠٤
١٢٤
١٣٤
بەتەنها بەبێ كۆد
٠١٠٤ ٣٣٣ ٠٧٥٠ ڤایبەر ، واتساب هتد ...
بەشی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران
١٤ی ٧ی ٢٠٢١
2 کهسی بهڕهگهز ئێرانی بهبڕه پارهیهکی زۆری ساختهوه دهستگیر کران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.