Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 03:00

سێ باڵنده‌ هاوکار بوون له‌ پێشکه‌وتنی ژاپۆن

کوردستان TV
100%

ئه‌گه‌رهێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ر نه‌بووایه‌ ، ژاپۆن به‌و خێراییه‌ پێش نه‌ده‌كه‌وت و نه‌ده‌گه‌یشته‌ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی ئه‌مرۆ،ئه‌گه‌رش ئه‌و باڵندا نه‌بوونایه‌ ، ژاپۆنییه‌كان توانای داهێنانی به‌هێزترین و خێراترین شه‌مه‌نده‌فه‌ریان نه‌ده‌بوو.

هه‌رسێ باڵنده‌ (ماسیگر ، كونده‌په‌پو ،په‌نگوین ) رۆلێكی گرنگیان هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ژاپۆنییه‌كان بتوانن شه‌مه‌نده‌فه‌ری شانگازیا دابهێنن.

بابزانین سه‌ره‌تای چیرۆكه‌كه‌ چۆن بوو..

سه‌ره‌تای چیرۆكه‌كه‌ له‌وه‌ ده‌ستی پێكرد كاتێك هاوڵاتیان له‌ ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، له‌به‌ر ده‌نگی بێزاركه‌ری شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان زۆر نارِازی بوون سكاڵایان كرد، به‌هۆی به‌رزی و نزمی ناچار بوون سه‌دان تۆنێل بۆ تۆڕی هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دروست بكه‌ن.

شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان به‌خێرایی 170 كیلۆمه‌تری له‌یه‌ك كاتژمێر دا ده‌بڕی، له‌ كاتی ده‌رچوونیان له‌ تۆنێله‌كان ده‌نگی به‌هێز وه‌كوته‌قینه‌وه‌ وابوو له‌ده‌نگی گولـله‌ی ده‌مانچه‌ ده‌چوو بۆیه‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ ناونرا گولـله‌ واته‌ به‌هۆی خێرایی شه‌مه‌نده‌فه‌رةكه‌نه‌بوو وه‌كو ئه‌وه‌ی بڵاو بۆته‌وه‌.به‌ڵكو به‌هۆی ده‌نگی به‌هێزی ئه‌وناوه‌ی لێنراوه‌، ئه‌و ده‌نگه‌ به‌هێزه‌ هاوڵاتیانی بێزار كردبوو، به‌دووری 400 مه‌تر له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌كه‌ زه‌وی ده‌له‌رزی ئه‌مه‌ش ببووه‌ هۆی ناره‌حه‌تی سه‌رنیشان به‌ تایبه‌تی له‌ گشته‌ دوور ودرێژه‌كان.

به‌رێوه‌به‌ری پێشخستنی هونه‌ری (“Eiji Nakatsu) له‌ساڵی 1989 چاودێری باڵنده‌ی له‌ ده‌زگای هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ری دامه‌زراند، تێبینیان كرد گرفته‌كه‌ له‌ داشكانی هه‌ودا واتا هه‌واكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو به‌ركه‌وته‌ی نییه‌.

باڵنده‌ی ماسیگر..

11

باڵنده‌ی ماسیگر راوچییه‌كی چالاك و به‌هێزه‌و به‌ خێراییه‌كی زۆر راوی خۆی له‌ ده‌ریا ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی له‌ دةنووكه‌كه‌ی هیچ گۆرِانكاری رووبدات ، واته‌ كاتێ به‌خێرايی ده‌چێته‌ناو ده‌ریا ، داشكان له‌ئاوه‌كه‌ روو ده‌دات  بێ ئه‌وه‌ی به‌ركه‌وته‌ی له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه‌ رووبدات بۆیه‌ به‌په‌له‌ گروپی ئه‌ندازیاری ده‌ستیان به‌ لێكۆڵنه‌وه‌ له‌ ده‌نووكی باڵنده‌ی ماسسیگر كرد ،دیزاینی شه‌مه‌نده‌فه‌ری شانگازیان وه‌كو ده‌نووكی ماسیگر دروست كرد و هه‌ستیان كرد 30 له‌ سه‌دا ده‌نگه‌كه‌ دابه‌زیوه‌.

باڵنده‌ی ماسیگر و شه‌مه‌نده‌فه‌ری شانگازیا..

لێرده‌ گرفتێك له‌ هه‌بوو كه‌بریتنی بوو له‌ گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با  له‌ رووی ته‌له‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر كه‌ناسراوه‌ به‌ (بانتوگرافات) كاره‌كه‌ی بریتییه‌ له‌وه‌ی به‌رگه‌ی هه‌وا بكرێت و كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرایی و  رووداوه‌كانی له‌رزین .

بانتوگرافات، كونده‌ په‌پۆ

22

به‌رێوه‌به‌ری چاودێری باڵنده‌كان  چاودێری كونه‌په‌پۆ كرد كه‌ تاكه‌ باڵنده‌یه‌ له‌ كاتی فرین هیچ ده‌نگێكی نییه‌ ، ئه‌مه‌ش بۆ گه‌وره‌یی خوای گه‌وره‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاتی راوكردنی نێچیره‌كه‌ی له‌و شه‌ودا هیچ ده‌نگێك نه‌بێت.

نكاتسو له‌گه‌ڵ  گروپه‌ ئه‌ندازیارییه‌كه‌ دیزانییه‌كی له‌ شێوه‌ی باڵی كونه‌ده‌په‌پۆ له‌ پیشه‌شازی بانتوگرافات دروست كرد" بۆیان ده‌ركه‌وت هه‌موو ده‌نگه‌ بێزار كه‌ره‌كان نامینێت، كه‌ بۆ به‌رگه‌ی هه‌وا دروست كرا بوون.

نێچیری كونده‌په‌پۆ بانتوگرافات و شه‌مه‌نده‌فه‌ری شانگازیا..

ته‌نیا یه‌گ گرف مابوو ئه‌وه‌یش بریتی بوو له‌ پایه‌كانی باتتوگراف ،هۆكارێك بوو به‌ به‌رگه‌ی هه‌وا و ژاوه‌ژاو.

په‌نگوین

33

ئه‌م جاره‌ چاره‌سه‌ره‌ لای په‌نگوینه‌،كه‌خلیسكانی له‌سه‌ر سه‌هۆل  ده‌كات و زۆر به‌ باشی مه‌له‌ له‌ ناوئاودا ده‌كات .

جه‌سته‌یه‌كه‌ی وای له‌ گروپه‌ ئه‌ندازیارییه‌كه‌ كرد ، كه‌ پایه‌كان له‌ شێوه‌ی جه‌ستی په‌نگوین دروست بكه‌ن ، به‌مه‌ش بووه‌ هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی خێرای زیاد بكات بۆ 370 كم له‌ كاتژمێرێك دا .

 ئا- كامران

 

 

دیزاین

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.