رێباز حملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لهپهڕهی تایبهتی خۆیدا له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیس بووك نووسیویهتی..ھەولێر پایتەختی ھەرێمی کوردستانە، پایتەختی دیپلۆماسییەت و حوکمەتداری و قوربانیدانی ھەزاران شەھید و پێشمەرگەو خەباتگیرو تێکوشەرانە.
کوا یەکھەڵوێستی و وەستانەوەی ھەموو لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم بەرامبەر ئەم ھێرشە بەردەوام و ترسنۆکانەی ئەو لایەنانەی کە چاویان بەھەولێر ھەڵنایەت، کە بۆتە چەقی سیاسی و ستراتیژی و سەربازی و بریاڕدان لە عێراق و ناوچەکە.ھەولێر ساباتێکی ئارامی بەشێکی زۆر لەسەرکردەکانی عێراق و نەتەوەو ئاینزاکانە،تا ئێستاش دەیان ھەزار ھاونیشتمانی باشورو ناوەراستی عێراق لە ھەولێر و دەوروبەری بەرێزەوە نیشتەجێن بێ جیاوازی مەزھەب و زمان.دەبێت ھەموو ھێزە سیاسییەکانی عێراق و حکومەتی عێراق پارێزگایەکی گرنگی خۆیان بپارێزن کە باسی سیادەی عێراق دەکەن، لە کۆتایدا میللەتی کورد ھەمیشە خۆی پشت و بەرگریکاری خۆی بووە ،ئێستاش کاتی ئەوەیە ھاونیشتمانیانی ھەرێمی کوردستان بێ جیاوازی ناوچەو ئایدۆلۆژیا ئیدانەی توندی دوژمنانی گەلەکەمان بکەن چونکە ھێرشەکانی ھەولێر ئامانج لێی میللەتەکەمان و ھەموو پارێزگاو شارو شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.