وهزارهتی تهندروستی و ژینگهی عێراق ئاماری نوێی كۆڕۆنای راگهیاند و رایدهگهێنێت: له ماوهی 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر له شهش ههزار كهسی دیكه تووشی كۆڕۆنابوون و 35 كهسیش بهم پهتایه گیانى له دهستداوه.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە، بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، شەش ھەزار و 264 کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، 35 کەس بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، پێنج ھەزار و 158 کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
باس لەوەشکراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 371 ھەزار و 475 کەس و لەو ژمارەیەش 17 ھەزار و 316 کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و 265 ھەزار و 455 کەسیش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە میانی 24 کاتژمێر رابردوودا، 18 ھەزار و 101 کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان و ئاماژەی بەوەیشداوە کە تا ئێستا، 929 ھەزار و 193 کەس لە عێراق، ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
تهندروستی عێراق: زیاتر له 6 ههزار کهسی دیکه تووشی کۆڕۆنابوون و 35 کهسیش گیانیان لهدهستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.