Erbil 14°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 13:02

به‌هۆی هێرشه‌کانی تاڵیبانه‌وه‌ زیاتر لە 300 سەربازی ئەفغانستان پەنایان بردە بەر خاکی تاجیکستان

کوردستان TV
100%

زیاتر لە 300 سەربازی ئەفغانستان کە لە دەست هێرشی تاڵیبان هەڵاتوون، پەنایان بردووەتە بەر خاکی تاجیکستان.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن نووسینگەی راگەیاندنی یەکەکانی پاراستنی سنوور سەربە لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی تاجیکستان-ەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە بەهۆی هێرشی تاڵیبان بۆسەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە ئۆڤیز، شاهریبوزورگ و زیراکی سەربە ویلایەتی بەدەخشان باکووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، رەوشی ناوچەی سنوور گرژیی تێکەوتووە.

لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە دوێنێ زیاتر لە 300 سەربازی حکوومەتی ئەفغانستان کە لە هێرشەکە هەڵاتوون پەڕیونەتەوە بۆ خاکی تاجیکستان و هاتووە ''پاسەوانانی سنوور لە تاجیکستان بە پابەندبوون بە بنەماکانی مرۆڤایەتی و دراوسێتی باش رێگەیانداوە سەربازانی ئەفغانستان لە سنوور بپەڕنەوە و بێنە خاکی تاجیکستانەوە''.

لە راگەیەندراوەکەدا، باس لەوەیش کراوە کە رەوشی سنووری تاجیکستان-ئەفغانستان بەتەواوی لەژێر کۆنترۆڵی پاسەوانی سنووری تاجیکستاندایە.

مانگی رابردوو، 134 سەربازی حکوومەتی ئەفغانستان کە لە دوای هێرشی تاڵیبان بۆسەر دەروازەی سنووریی شێرخان لە سنووری ئەفغانستان لەگەڵ تاجیکستان لە ویلایەتی کوندوز باکووری ئەفغانستان هەڵاتبوون، پەنایان بردە بەر خاکی تاجیکستان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.