Erbil 14°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 13:02

له‌ کاتی قیرتاوکردنی رێگای که‌لار - سلێمانی کرێکارێک که‌وته‌ ژێر ئامێرى پانکه‌ره‌وه‌ى قیڕ و گیانى له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%


کاتژمێر 6:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمرۆ یه‌كشه‌مه‌ 4 ى 7 ى 2021 ، کرێکارێک لەکاتی قیرتاوکردنی ڕیگای کەلار بۆ دەربەندیخان نزیک ناحیەی باوەنور دەکەوێتە ژیر پان کەرەوەی قیر، ڕەوڵە ، دەست بەجێ گیان لەدەست دەدات .
 له‌راگه‌یاندراوێكدا، مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه‌: 

بەیانی ئەمڕۆ یەک شەمە لەکاتی کارکردندا لە دوو سایدی کەلار- سلێمانی و نزیک گوندی سەید محمود شۆفێری  پانكه‌ره‌وه‌ی قیڕ ( ڕۆڵە) بەهەڵە کرێکارێکی شێلاوە بەناوی( دانا عومه‌ر عه‌بدوڵڵا ) لەدایکبووی 1983 دانیشتووی دەربەندیخان و دەست بەجێ گیانی لەدەستدا.

بەوتەی شۆفێرو شایەت حاڵەکان کرێکارەکە بەمەبەستی پشودان لەسێبەری پانكه‌ره‌وه‌ی قیڕ( ڕۆڵه‌)  پاڵ کەوتوە شۆفێرەکەش بەگی کردوەو کرێکارەکەی شێلاوە و دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە.

مقه‌ده‌می ماف په‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدوری ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، لە ئێستادا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.

 

 

شوان عه‌زیز

 


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.