Erbil 8°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 09:37

پارێزگاری هه‌ولێر، پڕۆژەی دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی تەعجیل نوێ و عەرەبی نوێی به‌سه‌رکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 2021.7.3، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان، پڕۆژەی دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی تەعجیل نوێ و عەرەبی نوێی به‌سه‌ركرده‌وه‌.
پڕۆژەی دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی تەعجیل نوێ و عەرەبی نوێ، یه‌كێكه‌ له‌ پڕۆژه‌ به‌رده‌وامه‌كان و له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگای هه‌ولێر به‌ گوژمه‌ی (2,490,000,000) دووملیار و چوارسه‌د و نۆد ملیۆن دینار جێبه‌جێده‌كرێت و بریتیه‌ له‌ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ هه‌ردوو گه‌ره‌ك و لێدانی دوو بیر ئاو و دانانی تۆری ئاو و ئاوه‌ڕۆ و تێكه‌ڵه‌ ڕێژكردنی بۆ ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.