ئەمینداری گشتی میلیشیای عەسائیب ئەهلولحەق، لەسەر داخستنی ژمارەیەک ماڵپەڕی سەر بە حەشدی شەعبی هاتە دەنگ و رایگەیاند بەریتانیا رۆڵێکی خراپ لە عێراق دەگێڕێت.
لە کاردانەوەی داخستنی ژمارەیەک ماڵپەری سەربە هێز و میلیشیاکانی شیعە لە عێراق، قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی میلیشیای عەسائیب ئەهلولحەق، لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوویەتی، داخستنی کەناڵەکان، ئاماژەیەکی مەترسیدارە و بەریتانیاش رۆڵێکی خراپ لە عێراق دەگێڕێت.
هاوکات حزبی دەعوە ئەم هەنگاوەی ئەمەریکای بە دەستدرێژی و دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتان و سەروەری عێراق پێناسە کرد.
هاوپەیمانی فەتحیش بڕیارەکەی بە پێشێلکردنی ئاشکرای ئازادی رۆژنامەگەری لێکدایەوە.
پیشتر وەزارەتی دادی ئەمەریکا ئاشکرای کردبوو، بەهۆی بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە و بەلاڕێدا بردنی خەڵک، ئەمەریکا چەندین وێبسایتی ئێرانی و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە لە عێراق و یەمەن و بەحرەین دادەخات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.