روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستانهوه
هەواڵێکی پڕ لەچەواشەکارانە لەهەندێک پەیج و ئەکاونتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە سەبارەت بەدەستگیرکردنی فەرمانبەرێکی پەرلەمانی کوردستان، بەپێویستی دەزانین ئەو ڕوونکردنەوەیە بۆ ڕای گشتی ڕابگەیهنین.
ئەو فەرمانبەرەی کە بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکراوە، فەرمانبەرێکی ئاسایی پەرلەمانی کوردستانەو ساڵی 2013 دامەزراوە لەڕاگەیاندنی پەرلەمان و بەھیچ شێوەیەک پەیوەندیی بەکاری دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان نەبووەو وێنەگری سەرۆک یان جێگر یان سکرتێری پەرلەمان نەبووەو تەنیا فەرمانبەرێکی یٔاسایی بووەو یٔهو فهرمانبهرێكهو لهدهرهوهى پهرلهمان و لهدهرهوهى كارى وهزیفى گیراوه.
دەستگیرکردنی یٔەو فەرمانبەرەش بەبڕیاری دادگا دەرخەری یٔەو راستییەیە کەیاسا لەسەرووی هەمووانەوەیهو پێویستە هەمووان چاوەڕوانی بڕیاری دادگا بین بۆ یەکلاییکردنەوەی یٔەو کەیسەو بڕیار لەسەردانی.
بهڕێوهبهرایهتیی ڕاگهیاندنی پهرلهمانی كوردستان
21ى حوزهیرانی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.